Skip to the content

لیژنه‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی زیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، دوایین ئامار ده‌خاته‌ڕوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی باران بارینێكی زۆره‌وه‌ له‌ سنووری شاری هه‌ولێر ڕێكه‌وتی 17 ی 12 ی 2021 كه‌ بووه‌ هۆی دروستبوونی لافاو و له‌ ئه‌نجامیشدا زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی به‌ دوای خۆیدا هێنا، له‌مباره‌یەوە‌ سروه‌ ره‌سول به‌رپرسی لیژنه‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی زیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، تایبه‌ت به‌ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری دوایین ئاماری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێری به‌م شێوه‌یه‌ پۆلێن كردووه‌:

کەلوپەل 2900
ئۆتۆمبێل 1109
خانوو 393
دوکان 143
مەڕ و ماڵات 793
موەلیدە 47
کشتوکاڵ 161
حەوزی ماسی 4
کارگە 10
مارکێت 9
کۆگا 19
ماتۆڕسکیل 25
پەلەوەر 737
مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كۆی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ به‌ر ماڵو موڵكی هاووڵاتیان كه‌وتووه‌ بگاته‌ 21 بۆ 25 ملیار دینار و بڕیاریش وایه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان قه‌ره‌بووی پێویستی هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو بكاته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3/1/2022