Skip to the content

پڕۆژەیەکی ئاودێری لە قەزای چەمچەماڵ تەواو دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاروپرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (١٨٣,٠٠٠,٠٠٠) ملیۆن دینار، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەرێوبەرایەتی ئاودێری سلێمانی.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢