سەفین دزەیی: هەوڵمان داوە پەیوەندییەکی دۆستانەمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەبێت، به ڕە‌چاوكردنی به‌رژەوه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزی دوولایه‌نه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا باسی لە گرنگترین کاروچالاکییەکانی فەرمانگەکەی کرد و ئەمەی خوارەوەش دەقی گوتەکەیەتی:
لە سێ ساڵی رابردووى کابینەی نۆیەم، به‌وپه‌ڕی تواناوه و له‌سه‌ر بنه‌مای هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حكومه‌ت كاروباره‌كانی خۆمان ڕاپه‌ڕاندووه. وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكخستنه‌وه‌یه‌كی نوێ، فه‌رمانگه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ دونیاى دەرەوە فراوانتر بكات. جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و باش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كردۆته‌وه به ڕە‌چاوكردنی به‌رژىوه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزی دوولایه‌نه.
لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەو ماوەیەدا توانیومانە زیاتر لە هەزار دیدار و کۆبوونەوەى فەرمی لەگەڵ شاندى باڵاى وڵاتان و باڵیۆز و کونسوڵ و بەرپرسى ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتوەوکان ئەنجام بدەین. هەروەها بەشداریکردن لە چەندین ئیڤێنت و مەڕاسیم و رۆژى نیشتیمانى وڵاتان و ڕێکخستنی ئیڤێنتەکان بە پڕۆتۆکۆلى تایبەت.
بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وه‌ك به‌شێك له شاندی عێراقی فیدراڵ و لەوێدا توانیمان کۆمەڵێک دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ ئەنجام بدەین، بەتایبەت دیداری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا.
هەروەها وەک به‌رپرسی فه‌رمانگه یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له سەرۆکی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رێزدار مەسرور بارزانی بووین له‌كۆبوونه‌وه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
هەرەوەها سەردانمان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وەى عیراق و باڵیۆزی وڵاتان و كوتله‌ی كوردستانی له ئەنجومەنى نوێنەران، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كار و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ.
لە کاتی سەرهەدانی پەتای کۆڕۆنا، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران توانیمان زیاتر لە ٢هەزار هاوڵاتى گیرخواردوو لە وڵاتی جیاجیا لە فڕۆکەخانەى هەولێر و نزیکەى ٥٥٠ هاوڵاتى لە رێگەى فڕۆکەخانەکانى دیکەى عیراق بگەڕێنینەوە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە بەداواچوونی بە پرسی کۆچبەرانی نایاسایی لە یۆنان و بلاروسیا، هەوڵمان داوە ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین، وە بەداخەوە ئەو ١٦ تەرمەی کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە نۆکەندی ئینگلیز ژێر ئاوکەوتن، تەرمەکانیان بگەڕێنینەوە کوردستان ١٢ تەرمی تریش لە وڵاتی یۆنان بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنینەوە و بیاندەینەوە بە کەسوکارەکانیان و بەخاک بسپێردرێن.
بە حکومی دراوسێیەتی لەگەڵ ئێران و تورکیا، بێگومان هەوڵمان داوە پەیوەندییەکی ئاسایی و دۆستانەمان هەبێت، بەتایبەتی پەرەپێدانی بواری ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە جێگەی بایەخ بووە، و تۆمار کردنی زیاتر لە ٢ هەزار کۆمپانیاى تورکی و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و زیادکردنی رەێژەی ئاڵوگۆڕى بازرگانى .
هەروەها پێشکەشکردنی هەزار و٧٠٠ خزمەتگوزاری جۆراوجۆری لۆجستك بە نێردەی دبلۆماسی وڵاتان و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرپەشتى و ڕاییکردنى کاروباری یاسایی و پەسەندکردنى زیاتر لە ٤٠ هەزار بەڵگەنامە لە دەرەوە و ناوەى وڵات لەلایەن فەرمانگەوە جێبەجێ کراوە.
له‌م دواییانەدا وەک فه‌رمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سێ جار سه‌ره‌دانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بەڕێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕە‌وه‌ندی كوردستانی کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە.
بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
(17) گوتاری سەفین دزەیی، بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم - YouTube
فەرمانگەى میدیا‌و زانیارى