د.جوتیار عادل: کابینەی نۆیەم گرنگی تەواو بە توانای بەھرەداران دەدات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١ی ئاداری ٢٠٢٢، د.جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاوی به‌هره‌مه‌ند له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و ژینگه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند بوارێكی دیکە كۆبۆوه.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌بوو ئه‌م گه‌نجانه له ڕێگه‌ی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بتوانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هەبێت و ببنه هۆكاری هۆشیاركردنه‌وه‌ی ھاووڵاتیان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست.
د. جوتیار عادل ئاماژەی بە سیاسه‌تی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا كه گرنگییه‌كی ته‌واو به توانای گه‌نج و لاوه‌كان ده‌دات و پشتگیریی هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبوونێكیان ده‌كات و ئه‌وه‌یش له توانایدا بێت پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه جوانانه‌یان ده‌كات كه دەتوانن سوود به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگه‌یێنن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگەی میدیا و زانیاری گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌ت پاڵپشتیی ئێوه ده‌كات، چونكه له هه‌موو شوێنێك بینه‌رو بیسه‌رتان هه‌یه و ئێوه وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كن بۆ خه‌ڵك و ده‌توانن له ڕێگه‌ی چالاكییهكانتانهوه ڕۆڵتان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تیش هاوكارتان ده‌بێت له‌و ڕووه‌وه.
لەلایەن خۆیانه‌وه ئاماده‌بووان زۆر خۆشحاڵ بوون به‌م كۆبوونه‌وه‌یه و ڕایانگەیاند کە ئەوان ده‌مێكه دەیانەوێت ئه‌و جۆره گرنگیدانه له لایه‌نی حكومه‌ته‌وه ببینن و به حكومه‌تی نیشان بده‌ن كه ئه‌و ژینگه ناته‌ندروسته‌ی له سۆشیاڵ میدیا هه‌یه ئه‌وه هه‌مووی نییه به‌ڵكو ئەوان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ھەبێت و حكومه‌تیش به دڵنیاییه‌وه پاڵشتیی ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات كه دیدگا و بیرۆكه‌ی نوێیان هه‌یه و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١ی ئازاری ٢٠٢٢