تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD)- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢٤٣ لیتر نەوتی سپی دابینکردووە و لەو بڕەش ٢١ ملییۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ١٠٦ هەزار و ٧٥٨ خێزاندا دابەش کردووە کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ناوچەکاندا دابەش بووە.
لە پارێزگای هەولێر بڕی ٨ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ٦٤٠ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٤٨١ هەزار لیتری بەسەر ٣٧ هەزار و ٤٠٥ خێزان دا دابەشکراوە.
لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش بڕی ٩ ملیۆن و ١٥٩ هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکو ئێستاش بڕی ٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار لیتر بەسەر ٥ هەزار و ٧٤٥ خێزاندا دابەشکراوە.
لە پارێزگای دهۆکیش بڕی ١٠ ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ٦٠٣ لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ٤٣ هەزار و ٦٠٨ خێزان دا دابەش کراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢