سەرۆکى ئەنجومەنى گشتى ڕاژە لە گەڵ نوێنەرانى وانەبێژان کارمەندانى گرێبەست و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کۆ دەبێتە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتى ٢٠٢٢/١١/٩ سەرۆکى ئەنجومەنى گشتى ڕاژە بە ئامادە بوونى بەرێوەبەرى گشتى هەماهەنگى و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرى گشتى پەرەپێدانى کاڕگێرى لە ئەنجومەنى گشتى ڕاژە لە گەل نوێنەرانى وانەبێژان، کارمەندانى گرێبەست و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کۆبوویەوە.
لەم کۆبونەوەیە سەرۆکى ئەنجومەنى راژە بەرچاوروونى پێویستى بە ئامادەبووان دا لە سەر ناوهڕۆکى بڕیارى (١٧٨)ى ئەنجومەنى وەزیران لە ٢٠٢٢/١٠/٢٦و بە تێروتەسەلى وردەکاری دید و ستراتیجى ئەنجومەنى گشتى راژەى لە سەر شێوازى جێبەجێکردنى ئەم بڕیارە بۆ ئامادە بووان خستەروو.
لە کۆتاییدا وەڵامى تێکڕاى پرسیارەکان کە لە لایەن ئامادەبووان خرایەروو کە لە سەر بابەتەکانى پێوەست بە دامەزراندنى هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان و بە هەمیشەیى کردنى کارمەندانى گرێبەست و بە گرێبەست کردنى شێوازى وانەبێژیی ماموستایانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، درایەوە.