لە ماوەى مانگێکدا لە هەولێر و سلێمانی زیاتر لە ١٦هەزار کیسی خوێن بەخشراوە
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به بانكی خوێن هه‌ن كه ئه‌ركیان دابینكردنی خوێنه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پێویستدا به هاووڵاتییان ببه‌خشن، ئه‌م بانكانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌شی هاووڵاتیان و ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه پێویستییان به خوێن هه‌یه، له هه‌مانكاتدا هه‌ماهه‌نگییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی خوێنبه‌خشان بۆ دابینكردنی ئه‌و خوێنه ده‌گمه‌نانه هەیە کە له كاتی پێویستدا ده‌بێت ئاماده بكرێن.
بە پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بانكی خوێن له هه‌ولێر لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەم 12 هه‌زار و 206 كیسی خوێن بە نەخۆشخانەکان بەخشراون کە 8 هەزار و 493 کیسی خوێن به نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان بەخشراون و 3 هەزار 713 کەسیش به نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بەخشراون.
لە دهۆک لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا تاکۆتایی مانگی تشرینی یەکەم 4 هەزار 543 کەس سەردانی بانکی خوێنیان کردووە.
لە دهۆک 2 هه‌زار و 423 خوێنبه‌خش هەن و هەزار و 395 کیسی خوێن بە نەخۆشخانە حکوومییەکان دراوە و 846 کیسە خوێنیش بە نەخۆشخانە تایبەتەکان دراوە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مانگانە 500 کیسە خوێن لە سەنتەری وەرگرتنی خوێن وەردەگرێت.
لە سەنتەری خوێن وەرگرتنی ئاکرێ مانگانە 200 کیسە خوێن وەردەگیرێت.
لە ئامێدی مانگانە 100 کیسە خوێن لە سەنتەری وەرگرتنی خوێن وەردەگیرێت.
لە بەردەڕەش مانگانە نزیکەی 100 کیسە خوێن لە سەنتەری وەرگرتنی خوێن وەردەگیرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له پاڵپشتییه داراییه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌رانه دابین ده‌كات و بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خوێنه ده‌گمه‌نه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پشت به خوێنبه‌خشه‌كان ده‌به‌ستێت.
نزیكه‌ی 26% لە خوێنی ئه‌و بانكانه بۆ نه‌خۆشانی تالاسیما تەرخان دەکرێت. بۆ نموونه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له كۆی دوو هه‌زار و 241 حاڵه‌تی خوێن دابه‌شكردن، 591 حاڵه‌تیان بۆ سه‌نته‌ری تالاسیما بووه.
ئه‌م بهرێوهبهرایهتییانه چه‌ندین گرفتیان هه‌یه كه پێویستییان به چاره‌سه‌ركردن هەیە، دیارترینیان ئەوانەن:
نه‌بوونی نرخی په‌سندكراو یا رێنمایی بۆ وه‌رگرتنی نرخی دابه‌شكردنی خوێن و پێكهاته‌كان و كڕینی كه‌ره‌سته‌ی پێویست كه تایبه‌تن به بانكی خوێن، به‌كارهێنانی ئامێری جیاواز بۆ پشكنینی ڤایرۆس له هه‌ر پارێزگایه‌ك، كه‌می ئه‌و كیسه خوێنانه‌ی دەگاتە بانەکانی خوێن.
ئاماره‌كانی بانكی خوێن له پارێزگای سلێمانی
ئاماری پشكنین و بەخشینی خوێن کە بانکی خوێنی سلێمانی لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەم، سێ هه‌زار و 895 کیسی خوێن بووە:
- 197 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ سه‌نته‌ری دڵ راكێشراوه.
- 724 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تالاسیما راکێشراوە.
- 108 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری راكێشراوه.
- 648 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا راکێشراوە.
- 456 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار راكێشراوه.
- 43 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن ل بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان راكێشراوه.
- 162 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون راكێشراوه.
- 64 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی راکێشراوە.
- دوو كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن راكێشراوه.
- یه‌ك كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن راكێشراوه.
- دوو كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دهیلهزه راكێشراوه.
- 68 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش راكێشراوه.
- پێنج كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رس و جگه‌ر راكێشراوه.
- 993 كیسی خوێن له بانكی سه‌ره‌كیی خوێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ته‌كان راكێشراوه.
- 422 خوێنی بێ كه‌ڵك وه‌رگیراوه.
ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران
لە مانگی تشرینی یەکەمدا، حه‌وت هه‌زار و 452 كه‌س بۆ بەخشینی خوێن سەردانی سەنتەرەکانی وەرگرتنی خوێن لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
كۆی گشتی خوێنی به‌خشراو لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی خوێن بۆ ساڵی 2021 بریتیی بووه له 36 هه‌زار و 592 كیسی خوێن به‌م شێوه‌یه:
- كه‌رتی حكومی 24 هه‌زار و 404 كیسی خوێن.
- كه‌رتی تایبه‌ت هه‌شت هه‌زار و 404 كیسی خوێن.
- خوێنی بێ كه‌ڵك سێ هه‌زار و 784 كیسی خوێن .
- ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی بانكی خوێن له ساڵی 2021 لە پارێزگای سلێمانی 90 هه‌زار و 786 كه‌س بووە.
كۆی گشتی خوێنی به‌خشراو
له ساڵی 2021 لە پارێزگای سلێمانی 36 هه‌زار و 592 كیسی خوێن بە بانک و سەنتەرەکانی وەرگرتنی خوێن بەخشراوە و لەو ژمارەیەش 32 هه‌زار و 808 كيسی خوێن بە نەخۆشخانەکان دراوە.
مانگانه 22% خوێن له بانكی خوێن بۆ رووداوه‌كان ده‌چێت و 20% بۆ نه‌خۆشانی تالاسیما و 18% بۆ نه‌خۆشخانەی هیوا.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە سلێمانی و سەنتەرەکانی راکێشانی خوێن لە هەڵەبجە و چەمچەماڵ و راپەرین و گەرمیان و کۆیە و قەڵادزێ و پێنجوێن و دووکان و شەهید رەئوف بەگ و سەید سادق ساڵانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار بۆ 120 هه‌زار كیسی خوێن وه‌رده‌گرن.