Skip to the content

‎هەردوو لیژنەی باڵای وەزاریی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، هەردوو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ"ـی لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسییەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

‎هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی منهاجی وەزاری کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری ڕێکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە.

‎لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆکران.
‎کۆبونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیێەکان.


‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری
‎٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢