Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە ۲ ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای ھەولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD)- لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی ٢ ملیار و ١٢٩ ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی ناو شاری ھەولێر، سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار/بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢