سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان.
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ڕیزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢