Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ٤ ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی پارێزگای سلێمانی

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٤ ملیار و ٨٧١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی، ئەم گوژمەیە لە پارەی زەوییە فرۆشراوەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢