فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەردەکرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی.لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە دەردەکات.
ئەم لێبووردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە .