Skip to the content

فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ژمارەیەک حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەردەکرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی.لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە دەردەکات.

ئەم لێبووردنە تایبەتەو تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە .