Skip to the content

نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکە تەندرووستییەکان لە ئاستێکى باشدان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ١٤٥ نەخۆشخانەى حکومى و ئەهلى هەن کە (٨٣) نه‌خۆشخانه‌یان حكومی و (٦٢) دانەشیان ئه‌هلین كه‌ به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش بە هاووڵاتیان ده‌كه‌ن. نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە ٥٧% نەخۆشخانەيه‌ کە به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شبوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان:
ـ پارێزگای هەولێر: ٢٧ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٥ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای دهۆک: ١٥ نەخۆشخانە
ـ پارێزگاى هەڵەبجه: ٥ نەخۆشخانە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ٧ نەخۆشخانە
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: ٤ نه‌خۆشخانه‌

ژمارەى نەخۆشخانە ئەهلییەکانیش کە (٦٢) دانەن، به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢٩ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٦ نەخۆشخانە
ـ پارێزگای دهۆك: ١١ نه‌خۆشخانه‌
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ١ نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٢ نه‌خۆشخانه‌
ـ ئیداره‌ی سەربەخۆى گه‌رمیان: ٣ نه‌خۆشخانه‌

هەر بە پێى ئامارى تایبەتى وەزارەتى تەندرووستى حکومەت، لە هەرێمی کوردستان (٣١٦) بنکەی سەرەکیی تەندروستیی هەن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕوویان تێده‌كه‌ن، کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٩ بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٩١ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٩ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٦ بنكه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ١٨ بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٣ بنكە

هەروەها (٦٤٧) بنکەی لاوەکیی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان هەیە كه‌ ئەوانیش بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٧٤بنكه‌
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٣٠ بنکە
ـ پارێزگای دهۆك: ٨٣ بنكە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٣٣ بنكه‌
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین: ٧٤ بنكە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ٥٣ بنكە


لە نەخۆشخانەکانی هەرێمى کوردستان (٢٨١) هۆڵی نەشتەرگەری هەن کە تیایاندا نەشتەرگەریی گەورە و بچووک بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت و بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١١٠ هۆڵ
ـ پارێزگای سلێمانی: ٦٤ هۆڵ
ـ پارێزگای دهۆك: ٧٢ هۆڵ
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٧ هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ١٥ هۆڵ
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٣ هۆڵ

ئێستا بەدەر لە نەخۆشخانە و بنکەکان، (٨٦) سەنتەری پسپۆڕی هەن کە ڕۆژانە بە پێى پسپۆڕییەکەیان، خزمەتى هاووڵاتیان دەکەن کە بەم شێوەیە دابەش بوونە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٣٠ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٤ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای دهۆك: ١٧ سه‌نته‌ر
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٧ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٥ سه‌نته‌ر
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ٣ سه‌نته‌ر

بە پێى ژمارەی ئەو نەخۆشخانانەى کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بە گشتى (٨,٢٥٠) قەرەوێڵەى (تەخت) نه‌خۆشیان تێدایە کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٥٥٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢,٧٦٠ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: ٢,٠٦٣ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ٢٨٣ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٤٧٤ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ١٢٠ قەرەوێڵە

لەم ژمارە قەرەوێڵەیەیش، ژمارەیەکیان بۆ مانەوەى نەخۆش دیارى کراون کە بە درێژماوە تیایدا بمێننەوە و چارەسەر وەربگرن، کە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:

ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٢,٣٩١ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢,٤٤٧ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای دهۆك: ١,٢١٧ قەرەوێڵە
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌: ١٧٥ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین: ٣٥٠ قەرەوێڵە
ـ ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیان: ٩٨ قەرەوێڵە

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢