Skip to the content

هەردوو بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- هەردوو بەشی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر لە نێوان ڕێگەی (شەقلاوە - کۆيە) و ڕێگەی (بەحرکە - دهۆک) بە درێژایی ١٤ کیلۆمتر دەکرێنەوە.

لە هەردوو بەشی شەقامەکە ١٠ پرد دروست کراون و سێ دانەیان بۆ پەڕینەوەن، لەگەڵ دوو ژێر پردی دیکە.

ئەم دوو بەشەی شەقامەکە بە درێژایی ٧٥ کیلۆمەتر پەرژین کراوە و بۆ دروستکردنی شەقامەکەشی ئەم مادانەی خوارەوە بەکار هێنراون:
- دوو ملیۆن تۆن تێکەڵە
- یەک ملیۆن تۆن بەردی شکاو
- ٦٠٠ هەزار تۆن قير
- ٥٠٠ هەزار تۆن کۆنکرێت
- ٢٠ هەزار تۆن شیش
-بڕین و پڕکردنەوە شەش ملیۆن مەتری سێجا

لە هەردوو بەشی شەقامەکە بە درێژایی ٨٠ کیلۆمەتر ئاوەڕۆ دروست کراوە و ١١٠٠ ستوونی رووناکیشی بۆ دانراوە.

ئەم دوو بەشەی شەقامەکە، قەرەباڵغی لەسەر بەشێکی گرنگی هەردوو رێگای شەقلاوە و کۆیە کەم دەکاتەوە، بە تایبەتی لە مەودای نێوان هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢