هەردوو لیژنەی باڵای وەزاریی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، هەردوو لیژنەی باڵای "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ"ـی لە شاری بەغدا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی چەند دۆسییەک کرد بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
هەردوو لا جەختیان لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەش لە چوارچێوەی دەستوور و کارنامەی منهاجی وەزاری کە لایەنە سیاسەکانی پێکهێنەری حکومەتی نوێ لەسەری ڕێکەوتن و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش پەسەندکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، پرسی بودجە، نەوت، چاودێری دارایی و دەروازە سنوورییەکان وەک تەوەری سەرەکی گفتوگۆکران.
کۆبونەوەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی دۆسیێەکان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢