کۆبونەوەى ئەنجومەنی گشتی ڕاژەى و نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوە دەچێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی سراج بارزانى، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و ئامادەبوونی هەریەک لە صەفوان کەلعى على، بەڕێوەبەرى گشتی فەرمانگەى پەرەپێدانی کارگێڕى، موحسن عەزیز، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى هەماهەنگی و بەدواداچوون، بۆکان حوسێن، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و لێکۆڵینەوەى کارگێڕى لە ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و نەهرەوان گەنجو، بەڕێوەبەرى میلاکات و عەبدوڵا ڕەمەزان، بەڕێوەبەرى بوودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و گوران محمد، لە دیوانی چاودێری دارایی و کاروان طارق، لە فەرمانگەى هەماهەنگى کۆبونەوەیەکی تایبەت لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئامادەکاری ڕێکخستنی پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی ئەنجامدرا، بابەتی تەرخانکردنی میلاکی چۆڵ و پێویست بۆ وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت تاو توێکرا و بڕیاردرا ئەنجومەنی گشتی ڕاژە و وەزارەتى دارایی و ئابووری بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامی بەکاری هاوبەشیان بدەن.