Skip to the content

سیراج بارزانی: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگ دەبین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی ماموستایانی وانەبێژ

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سیراج بارزانی، سەرۆکی گشتی ئەنجومەنی ڕاژە، لەگەڵ نوێنەرانی ماموستایانی وانەبێژ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی گشتی ئەنجومەنی راژە کورتەیەکی لەبارەی ئامانج و ئەرکەکانی ئەنجومەنی ڕاژە وەک دامەزراوەیەکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
سیراج بارزانی، سوپاسی مامۆستایانی وانەبێژی کرد کە توانیویانە خزمەتێکی باشی کەرتی پەروەردە بکەن هاوشان لەگەڵ مامۆستانی دیکەی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردە و بە بایەخیشەوە گوێی لە داواکارییەکانیانی گرت.
سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە روونیکردەوە کە ئەنجومەنەکە لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی بە هەموو شێوەیەک هاوکار و هەماهەنگ دەبێت لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسی ماموستایانی وانەبێژ.