هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكاران كراوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- دوای ڕێككه‌وتنی نێوان پارێزگاری هه‌ولێر و پارێزگاری ورمێ بە مەبەستی ئاسانکاری هاتنی زیارەتکارانی ئێران لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بۆ بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له گه‌یشتنی زیاره‌تكاران ئاماده‌كاریی تەواوت کرد بۆ پێشوازی له زیاره‌تكاران تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٥٠ هه‌زار زیاره‌تكار هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستان.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند:''دوای سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ شاری ورمێ و دواتریش سه‌ردانی پارێزگاری ورمێ بۆ شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتین، له‌وانه كارئاسانیكردن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین، بۆیه ئێمه له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ٢٠ كابینه و فه‌رمانبه‌رمان زیاد كرد بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و وه‌رگرتنی هێڵی ته‌له‌فۆن و ته‌واوی پێویستییه‌كانیان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بۆ دابینكراوه، و زیاره‌تكاران به پاس له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و پاشان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ شاری به‌غدا.''
بە گوتەی جێگری پارێزگاری هەولێر، ئه‌و زیاره‌تكارانه به سێ به‌ش دێن ئه‌وانه‌ی شه‌و ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر ئه‌وان ده‌مێننه‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت.
هاتنی زیاتر لە ٥٠ هەزار زیارەتکار
له ٥ی ئه‌یلووله‌وه تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار زیارەتکار لە رێگەی دەروازەکانی هه‌رێمی كوردستانەوە سەردانیان کردووە دوای وەرگرتنی پشوویەک بۆ شوێنی مه‌به‌ستیان به‌ڕێكه‌وتوون، بەپێی ئەو ڕێككه‌وتنەی کە هەیە بڕیارە تەنیا لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە ٥٠٠ هه‌زار زیاره‌تكار بێنه هه‌رێمی كوردستان و دواتریش بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێبكه‌ون. ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ١٧ی مانگی ئەیلوول، به‌ڵام ڕه‌نگه جیاوازییه‌ك له ژماره‌كان ڕوو بدات، بۆ نموونه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه ژماره‌یان زیاتر ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌رزه‌كانی تره‌وه بێنه هه‌ولێر و لێره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ٢٤ كاتژمێر مەرزەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە و تەنیا بۆ هاتن له ٧ ی به‌یانی تاكو ٧ ی ئێواره ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامی بۆ زیارەتکاران کونسوڵی ئێران له هه‌ولێر بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند:''ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە زیارەتکاران لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە شوێنە پیرۆزەکان، بە لەبهرچاوگرتنی ئەوەی کە کلتوورێکی هاوبەشمان هەیە و خەڵکەکەمان بە زمانی کوردی ئاشنان و ئەو پەیوەندییه مێژووییەی لە نێوان میلەتی ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بووە هۆی ئەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی زیارەتکاران بکرێنەوە.''
کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئاماژەشی بەوە کە، بەپێی ئەو هەماهەنگییەی کرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە ئامادەیی پێویستی کرد، خۆشبەختانە بەرپرسانی هەرێم، بەتایبەتی به‌ڕێز بارزانی، ڕووانینێکی تایبەتیان بۆ ئەم پرسە هەبوو، هه‌روه‌ها سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت، هەموویان زەحمەتیان کێشا و ئاسانکاریی پێویستیان کرد و وەزیری ناوخۆ زۆر زەحمەتی کێشا و تەواوی دەزگا و ئۆرگانەکانی پەیوەندیدار، بەتایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ڕاستی زەحمەتی کێشا، هەر لە سەرەتاوە پێداویستیه‌كانی لەسەر ڕێگه‌ی زیارەتکارانمان فەراهەم کرد، دوو بۆ سێ ڕۆژ بەر لە کردنەوەی سنوورە فەرمییەکان بەڕووی زیارەتکاران، بە شێوەی تاقیکردنەوە گەشتی زیارەتکاران کرا و باشیش بەڕێوە چوو.
کونسوڵی ئێران لە هەولێر دەشڵێت:''چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین هاتوچۆی زیارەتکارانمان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت، و ژمارەی ئەو کەسانەش کە لە سنوورەکانی هەرێم بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لەوانەیە دوو بەرامبەر بێت، هەر بۆیە دەبێت ئامادەکاری پێویست بۆ گەڕانەوەی زیارەتکاران هەبێت.''
سه‌باره‌ت به ساڵی ئایینده كه هه‌مان به‌رنامه‌یان ده‌بێت بۆ زیاره‌تكاران و دووباره به مه‌رزه‌كانی كوردستاندا دێنه عێراق، كونسوڵی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند:'' دەمەوێت ئەم بابەتە ڕوون بکەمەوە، هیچ کاتێک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر زیارەتکارانی ئێمە دانەخرا بوون، هەر ساڵێک کە زیارەتکارانمان ویستوویانه هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان، ساڵانی رابردوو زیارتکارانمان بە نافەرمی دەهاتن. بەڵام ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی هاتوون بە پێی ڕێککەوتنی نێوان پارێزگاری ورمێ و پارێزگاری هەولێر، یەکێک لە ڕێککەوتنەکانیان پرسی زیارەتکاران بوو و بە ئیرادەی بەپرسانی هەردوو لا ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ کرا.''
حوسێن حوسێن زادە، یه‌كێكه له زیاره‌تكاران و لە لێدوانێكی دا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند:''بەندە وەکو خزمەتکارێکی ئەبا عەبدوڵڵا، سوپاسی بەرپرسانی پارێزگاکەی خۆمان دەکەین کە هەوڵیاندا و هەماهەنگییان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کرد و، کاتێ کە ئێمە گەیشتین، ئەو ئیمکاناتانەمان بینی، بە ڕاستی زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە و تەواوی ئەم ئیمکاناتانەی کە بۆ زیارەتکارێک پێویستە لێرە هەیە، بە ڕاستی سوپاسی تەواوی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەرپرسانی هەرێم دەکەین و دوێنی پاریزگاری هەولێر تەشریفی هێنابوو و بە دواداچوونیان کرد کە هیچ کەموکورتیەک نەبێت، سوپاسی هەموویان دەکەین.''
یەکێکی دیکەش لە بەشداربووان رایگەیاند:'' وەک زیارەتکارێکی ئێرانی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ زیارەتکاران پێشکەشی کردووە. ویژدانەن کاری زۆر باشیان کردووە، پێشتر کۆبوونەوەکانی کە لەگەڵ پارێزگای ورمێ‌یان هەبوو، هەرێم بە تەواوەتی لەسەر بەڵێنی خۆی بوو و ڕێڕەوێکی زۆر باش و بە ئیمکاناتی باش لە هەولێر لە شوێنی کاروان و هاوکاریی زۆر گونجاو دابین کراوە، زیارەتەکەمان دەکەین، بە ڕاستی جێگای سوپاسە، بەرپرسانی هەرێم بە تەواوەتی لە خزمەتی زیارەتکاران دان و باشترین توانایان دەخەنە بەر دەستی زیارەتکاران، داوا لە هەموو ئێرانیانی ئازیز دەکەم کە لە سنووری تەمەرچین- حاجی ئومەران لە هەرێم تێدەپەڕن، ئەم ڕێڕەوە بۆ زیارەتی ئەربەعین هەڵبژێرن و بەرپرسانی هەرێم بە تەواوەتی لەگەڵ ئێوە دان، هەم گەشتێکی ئارامتان هەیە و هەم توانای باش و بەرفراوانتان هەیە و هەم ڕێڕەوەکەش بۆ کەربەلا نزیکە.
بۆ بینینى ڤیدیۆى ڕاپۆرتەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٤ ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢