Skip to the content

‎قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی زاخۆ جێبەجێکرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە ڕێورەسمێکدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قۆناخی یەکەمی پرۆژەی شەقامە ناوخۆییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، (شەقامی ٣٠ مەتریی ئەردەوان - تلکەبەر) بە گوژمەی زیاتر لە ٩ ملیار دینار، کرایەوە و خرایە خزمەت هاووڵاتییان، کە ئاسانکاریی زۆر بۆ شۆفێران دەکات و جەنجاڵیی ناو شاریش بەشێوەیەکی گشتیی کەمدەکاتەوە.

‏‎پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی زاخۆ، لە چەند قۆناخێک پێک دێن و لە جێبەجێکردندان.

‏‎پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بریتییە لە:
‏‎- نۆژەنکردنەوەی شەقام بە درێژایی ٢٠.٥ کیلۆمەتر.
‏‎- دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقام بە درێژایی ٧٧ کیلۆمەتر.
‏‎- دروستکردنی ئاوەڕۆ بە درێژایی ٧.٥ کیلۆمەتر.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢