Skip to the content

له‌ حه‌فته‌یەک ٢٣ هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك كۆ كراوه‌ته‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، لە ‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین چالاكی و پرۆژەی گرنگی ئه‌نجام داوه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونه‌ته‌ سه‌ر سێكته‌ره‌كان‌:

سێكته‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ
- له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بڕی ٣ ملیۆن و ١٦٠ هه‌زار ٣٣ مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه‌ له‌ ڕێگه‌ی ٧٨ پڕۆژە‌ی ئاو و ٥ هه‌زار و ٧٦١ بیر و دابه‌شكردنی ئاو به‌ ته‌نكه‌ر. هه‌روه‌ها ٣ هه‌زار و ١٨٧ پشكنینی بۆ كوالێتی ئاوی به‌رهه‌مهاتوو له‌ ڕێگه‌ی تاقیگه‌كان ئەنجام داوە و لەو بوارەشدا ٢ هەزار و ٦٦٢ كێشه‌ی ته‌كنیكی و شكست كه‌ له‌ تۆڕەكانی ئاو، پرۆژەكان و بیره‌كانی ئاو چارەسەر کراون.

سێكته‌ری شاره‌وانی
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له ‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ٢٣ هه‌زار و ٥٥٧ تۆن زبڵ و خاشاك كۆ كراوه‌ته‌وه‌ و دواتریش پرۆسه‌ی داپۆشین و چاره‌سه‌ركردنی له‌ ڕێگەی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانی خاوێنكردنه‌وه بۆ كراوه‌ كه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی سه‌رپه‌رشتی كردوون. لەم حەفتەیەدا نزیكه‌ی ٣٠٦ زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی كه‌ كرابوونه‌ سه‌ر موڵكی گشتی، ڕاپۆرتیان دراوە. هەروەها ٥ هەزار و ٣٤٧ ئامێر لە ٧٠ پرۆژە‌ی جۆراوجۆر به‌كار هێنراون.

سێكته‌ری گه‌شتوگوزار
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزاره‌وه‌ هه‌یه،‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا یه‌ك مۆڵه‌تی كاركردنی گه‌شتیاری دراوه‌ و ٩ مۆڵه‌تیش نوێ كراونه‌ته‌وه‌ و ٦١ مۆڵه‌ت له‌ژێر مامه‌ڵه‌كردندایه‌ و ، ١٤٨ كاری پشكنینیش بۆ بنكه‌ و كۆمپانیا و نووسینگه‌كانی گه‌شتیاری ئه‌نجام دراون‌.
سێكته‌ری شوێنه‌وار سه‌باره‌ت به‌ سێكته‌ری شوێنه‌وار ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌م سێكته‌رەدا‌ ئه‌نجام دراون بریتین له‌:
- ٤٦ مۆڵه‌ت و پشكنینی بنكه‌ی شوێنه‌واری
- نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی ناوچەیەکیی شوێنه‌واری
- - ڕووپێوكردنی شوێنێکی شوێنه‌واری
- به‌دواداچوون بۆ ٧ شوێنی شوێنه‌و‌اری
-

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

١٩ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢