له حه‌وت مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 4 ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- كه‌رتی گه‌شتیاریی به یه‌كێك له‌و سێكته‌ره گرنگانه داده‌نرێت كه ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له بووژانه‌وه‌ی ئابوری‌دا، بۆیه كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووانینێكی جیاوازی هه‌یه بۆ ئه‌م بابه‌ته و بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری به یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی داناوه و به شێوه‌یه‌ك كار له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م سێكته‌ره ده‌كات تا له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش هه‌م له‌ڕووی داهاته‌وه هه‌میش له‌ڕووی ناساندنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت.
٨٥% ی گه‌شتیاران له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوون
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئاماری ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌خاته‌ڕوو كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ واتا له ڕێكه‌وتی ١ ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ تاكو ١ ی ئابی ٢٠٢٢ به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كردووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو سه‌ره‌تای مانگی ئاب ٣ ملیۆن و ٧٧٩ هه‌زار و ٦٥٦ گه‌شتیار له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن زیاتر له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن به شێوه‌یه‌ك ٨٥% ی گه‌شتیاران پێكده‌هێنن وه ئه‌وانی تر گه‌شتیاری بیانین و له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥% ی گه‌شتیارانن، به‌رنامه‌و پلانی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان زیاتر و جۆراوجۆر بكرێن تاكو سه‌رنجی گه‌شتیاران زیاتر بكه‌وێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانی .
پلانێكی هه‌شت ساڵه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاری دانراوه
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌و كار و پڕۆژه‌كانی داهاتوو له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٥ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی باسكردن بوو له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی ١٧ خاڵی پێشكه‌ش كرا، و دواتر تیشكخرایه سه‌ر دیارترین ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان، به‌رمه‌بنای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بۆ نموونه دروستكردنی تاوه‌ری گه‌شتیاری و پارك و ته‌له‌فریك و كردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌لتووری له شاره‌كان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی و ئه‌كواریۆم و باخچه‌ی ئاژه‌ڵان و هۆڵی سینه‌مایی گه‌وره و ئه‌نجامدانی ئیڤێنت و كۆنفرانسی جیاواز و تایبه‌ت به گه‌شتیاری و كردنه‌وه‌ی پێشانگای گه‌شتیاری تا له ڕێگای ئه‌وانه‌وه ئه‌م كه‌رته ببووژێته‌وه.
نزیكه‌ی ٣ هه‌زار بنكه و شوێنی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ٣ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاریمان هه‌یه كه خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن، ئه‌م شوێنانه چالاكی جیاوازی لێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شتیاری هاوینه‌مان هه‌یه كه گه‌شتیاره‌كان ڕوو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها گه‌شتیاری زستانهشمان هه‌یه كه چه‌ندین چالاكی جیاواز پێشكه‌ش ده‌كرێت وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی له‌سه‌ر به‌فر ئه‌نجام ده‌درێت كه ساڵانه ڤیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٤ ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢