وەڵامێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
![](/media/18479/044a5648-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133216288490000000)
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرۆشی دۆخی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەمێنێت و بتوانین بە بێ کۆسپ و تەگەرە و بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتیانمان بکەین.
بەڵام ئەو لایەنە سیاسییەی کە بەڕێز قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی دەکات، ڕێگرە لە کاروباری حکومەت و دامودەزگاکانی، هەروەها حکومەتی لە سنووری سلێمانی خستووەتە بن هەژموونی ئەجێنداکانی حیزبەکەی، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە لە دۆخێکی ناهەمواردان.
بەداخەوە، لە جیاتی ئەوەی کاک قوباد، هاوکار بێت و لە کەناڵەکانی حکومەتەوە چارەسەری کێشەکان بکات، خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە و دەوام ناکات. بۆیە کاک قوباد، جێگری سەرۆکوەزیرانی بندیوارە و مافی ئەوەی نیە باسی حکومەت بکات و بڕیار لەسەر گوتەبێژی حکومەت بدات.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٧ی نیسانی ٢٠٢٣