Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆى دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەرەنجامی سەردان و گفتوگۆکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغدا دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی تاووتوێکردن و پەسەندکردنی.

بابەتی بەرزیی نرخی کاڵا و پێداویستییەکان لە بازاڕ، وێڕای دابەزینی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٥ی نیسانی ٢٠٢٣