Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنە ڕوو.
لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی کوردستان لە ڕاکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.
بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتە ڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٢ی نیسانی ٢٠٢٣