حکومەتی فیدرالی بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢ی ئابی ٢٠٢٣، حکومەتی فیدرالیی عێراق، بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.
ئەمەش دوای هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن و دانوستان لەسەر یاسای بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری