Skip to the content

ئەمشەو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە هەرێمی کوردستان

بڕیارە ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بگاتە هەولێر و سبەی پێنجشەممە “لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە”.
دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق، ئەمشەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ دەکرێت.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵا، کۆبوونەوە فەرمییەکانی دەست پێ دەکات.