ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە پەتاى کۆلێرا
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە و بڵاوبوونەوەى لە ڕێگاى ئاوی پیس بە بەکتریاکە دەبێت، نەخۆشییەکە دەبێتە هۆى سکچوون و وشکبوونەوەى توند، ئەگەر چارەسەریش نەکرێت، لە پاش ماوەیەک مەترسیی مردن لەسەر نەخۆشەکە دروست دەکات.
لە دیارترین نیشانەکانی: سکچوون، وشکبوونەوەى جەستە، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، لاوازی و بێهێزی، وشکبوونەوەى پێست و نزمبوونەوەى فشارى خوێن، سکئێشەیە. لە منداڵانیشدا نیشانەى وەکوو خەواڵووییی زۆر و تا و کەشەنگبوونی ماسولکە دەبێت.
پەتاى کۆلێرا لە کەسێکەوە بۆ كهسێكى تر دەگوازرێتەوە، بەهۆى ئەوەى بەکتریایەکە دەتوانێت لە دەرەوەى جەستەى نەخۆشەکەش بژیت. وەکوو بەرکەوتن بە پیساییی کەسی توشبوو، دەستدان لە نەخۆش و جلەکانی، خواردنی خۆراک و ئاوی نەخۆشەکە.
بۆیە بۆ خۆپاراستن لە پەتاى کۆلێرا، پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکرێن:
١- دەستەکان بە ئاو و سابوون جوان بشۆرێن، بە تایبەتی دواى هاتنەدەرەوە لە تەوالێت، یان دواى بەرکەوتن بە کەسی تووشبوو.
٢- خواردنەوەى ئاوی پاک و کوڵێنراو و داپۆشینی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە.
٣- نەخواردنی گۆشتی نەکوڵاو و ماست و شیر و پەنیر و قەیماغ و کەرە ئەگەر لە پاکییان دڵنیا نەبن.
٤- شووشتنەوەى سەوزە و میوە بە جوانی و دەرمانی تایبەت.
٥- پاککردنەوەى بەردەوامی تەوالێت و گەرماو.