ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکكەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.
دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣