حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە فراوانتر و بەهێزتر دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەشداری کرد و لەگەڵ ئەو کەسانە کۆبووەوە کە کاریگەرییان لەسەر ڕێڕەوی سیاسی و ئابووریی جیهان هەیە؛ خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان دەربڕی.
لە پاریس، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان خستەڕوو، هانی بازرگان و خاوەن کۆمپانیاکانیشی دا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و وەبەرهێنانی تێدا بكەن.
سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ فراوانکردن و بەهێزترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و بەشداری سەرۆكی حكومەت لە كۆڕبه‌ندێك له ئیمارات و سەردانی بۆ وڵاتی فەرەنسا، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ی له ئیمارات بەڕێوەدەچێت، ساڵی ده‌یه‌می بوو، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییش، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی ئه‌و كۆڕبه‌نده ده‌كرێت، ئه‌و جۆره كۆڕبه‌ندانه كه وڵاتانی جیهانی و ناوه‌نده گرنگه‌كان و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی و ئابووری له جیهاندا هه‌یه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌زموونی خۆیان و باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ته‌كانیان تێدا باس ده‌كه‌ن."
"به‌شداربوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیران، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی وڵاتی ئیمارات بوو؛ ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه كرد و دواتر چه‌ندین دیداری دووقۆڵیشی ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتی ئیمارات هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له بواری وه‌به‌رهێنه‌ران كار ده‌كه‌ن دیداری هه‌بوو. كۆی دیداره‌كه باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نێوده‌وڵه‌تی و بابه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پاراستنی ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك بوو، كه ئیمارات زۆر گرنگی به‌و لایه‌نه ده‌ده‌ن."
"ده‌كرێت ئه‌و وڵاتانه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له چۆنیه‌تیی سه‌رمایه‌گوزاری له بواری به‌رهه‌مهێنان و فراوانتركردن و سهردهمیانهكردنی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك كه ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی خۆراك به تایبه‌تی میوه‌جات هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداوی ده‌كات، ده‌كرێت ئه‌وه فراوانتر بكرێت، و له‌ڕووی جۆرییه‌تی و قه‌باره‌ی هه‌نارده فراوانتر بكرێت، كه‌رتی تایبه‌تی ئیماراتی ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان تێدا هه‌یه وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئۆرگانیكن واتا سرووشتین. له‌ڕووی سیاسییش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی ئیماراتی و وڵاتانی دیكه كرا."
سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو
سەفین دزەیی، لەبارەی سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ فەرەنسا گوتی: "سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمیی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو. وه‌ك ده‌زانین عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگیان له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه هه‌یه، مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بۆ ساڵانی شه‌سته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها له ساڵانی هه‌شتاكان فه‌ره‌نسا له‌ڕووی مرۆییه‌وه یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه، به‌تایبه‌تی خاتوو دانیال میتران؛ هه‌روه‌ها له دوای كۆڕەوەكهی ساڵی 1991 فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی باڵای هه‌بوو له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وای ئارام بۆ هه‌رێمی كوردستان. فه‌ره‌نسا پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا ده‌توانێت ڕۆڵێكی باشی له نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌و ڕۆڵهشمان له فه‌ره‌نسا بینیوه؛ ئه‌وكاته‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئابڵوقه خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه هێڕش كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكات سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی فەرەنسا كرا و فه‌ره‌نسا هه‌وڵیدا بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مڕۆش فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له عێراق ڕۆڵێكی باڵای له عێراق هه‌بێت و دیداری به‌غداش به ده‌ستپێشخه‌ریی فه‌ره‌نسا بووه."
"جگه له‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی داعش، فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ ماكرۆن گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه كرا و له‌وێش گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاستەنگەكانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه كرا و پاڵپشتیی ئه‌و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كرا كه په‌یوه‌ندی به پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بوو. ڕۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ئه‌و كارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دا. دیداری سێیه‌م له‌گه‌ڵ شاره‌داری پاریس بوو؛ په‌یوه‌ندییه‌كانی پاریس و هه‌ولێر تاووتوێ كران، وه‌ك ده‌زانین پاریس و هه‌ولێر ده‌سته‌خوشكن، دوا دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی فه‌ره‌نسی بوو له ناوه‌ندێكی فه‌ره‌نسیی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی فه‌ره‌نسی. له ده‌ره‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه سه‌رمایه‌دارانی فه‌ره‌نسی ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری تێدا بكه‌ن باس كرد، ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی له داهاتوودا شاندێكیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وردتر بن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی هه‌نه و دواتر بڕیار له چۆنیه‌تیی كاركردن بده‌ن، ئه‌و دیدارانه‌ش ده‌رفه‌تێكی گرنگن بۆ هه‌رێمی كوردستان. بۆیه جێی خۆشحاڵییه كه له ئاستی هه‌ره باڵا پێشوازی له سهركردهكای هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت."
پاڵپشتیی سێنات بۆ هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەشڵێت: "بێگومان له دونیای دیموكراسیدا، حكومه‌ت هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بێت و پێویستی به یاسادانان هه‌بێت، ده‌بێت له لایه‌ن ده‌زگا یاساییه‌كانه‌وه پاڵپشتی هه‌بێت، پێشتریش له‌باره‌ی ناردنی هێز بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پاڵپشتیی ده‌زگا یاساییه‌كان هه‌بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كوو حكومه‌ت پاڵپشتیی ئه‌و ده‌زگا یاساییانهمان هه‌بێت، ئه‌وا پشتگیرییه‌كی گرنگه بۆ پڕۆگرامه‌كانی حكومه‌تی خۆیان، ده‌مانه‌وێت كار له‌باره‌ی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان له‌و ده‌زگا گرنگانه بكه‌ین، بۆیه پاڵپشتیی سێنات بۆ ئێمه زۆر گرنگه."
هه‌نارده‌ی به‌روبوومی كوردستان
لەبارەی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، بۆ ئەوەی به‌روبوومی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بنێرینه وڵاتانی ئه‌ورووپا، سەفین دزەیی گوتی: "ده‌مانه‌وێت ئابووریی هه‌رێمی كوردستان فره‌چه‌شن بكه‌ین و ئاسایشی خۆراك بپارێزین، به‌تایبه‌ت خۆراكی سرووشتی، له وڵاتانی ده‌ره‌وه كێبڕكێیه‌كی زۆر هه‌یه و خۆراكێكی زۆر ده‌نێردرێته بازاڕه‌كانی جیهان، به‌شێك له‌و خۆراكانه به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌رهه‌مدێت، به‌ڵام خواردنی ئۆرگانیك و سرووشتی باشتره، ڕه‌نگه به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌متر و نرخه‌كه‌ی زیاتر بێت، خواستیش له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه زیاتره. بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت خۆراكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سرووشتی و ئۆرگانیك بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌روبوومی هه‌ناری كوردستان هه‌بێت كه پێشتر هه‌نارده‌ی وڵاتانی كه‌نداومان كرد. له‌م ڕووه‌وه داوامان كرد وڵاتی فه‌ره‌نسا هاوكار بێت له‌باره‌ی مۆڵه‌ت بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چونكه ئه‌وان ستاندارێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ده‌بێت بەروبووم به پێی ئه‌و ستاندارده به‌رهه‌م بێت، هه‌ركاتێك له‌ڕووی ته‌ندرووستی و جۆرییه‌تی مۆڵه‌تمان وه‌رگرت، ئه‌وكات ده‌توانین به‌روبوومه‌كانمان بنێرینه وڵاتانی ئه‌ورووپا. له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت تیمێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه و داوامان كردووه وڵاتان هاوكارمان بن له‌م ڕووه‌وه".
له‌ڕووی دیپلۆماسییەوە هه‌رێمی كوردستان له‌كوێدایه؟
دزەیی لەبارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كوردستانەوە دەڵێت: "هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه له ئاستێكی باشدایه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت باشتر بێت و خواستی زیاترمان هه‌یه، تا ساڵی 1991 ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتبوو، به ته‌واوه‌تی وڵاتانی نه‌هێنابووه سه‌ر هێڵ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتان له‌و كاتدا. له 1991 تا 2003، به هۆی ئابڵووقه‌وه دۆخی عێراق خراپ بوو، په‌یوه‌ندییه‌ك دروستبوو، دوای 2003، به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق ماف به هه‌رێمی كوردستان دراوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌بێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت قەرەبووی ماوه‌ی ڕابردوو بكه‌ینه‌وه و بتوانین نوێنه‌رایه‌تیمان له وڵاتان زیاتر بكه‌ینه‌وه و ژماره‌ی نێرده‌ی دیپلۆماسی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردی هه‌رێمێكی وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، ده‌بینین له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست له واشنتن، به‌رلین، لەندەن، ڤاتیكان، فه‌ره‌نسا، ئه‌نقه‌ره و كه‌نەدا و وڵاتانی دیكه پێشوازی له سه‌ركرده‌كانمان ده‌كرێت و له هه‌مان كاتدا به‌شداریكردنیان له كۆڕ و كۆڕبه‌نده‌كان هه‌روه‌ك بینیمان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌نداو و له فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی میونشن، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئاستێكی باڵادا بن و به بایه‌خ و ڕێزه‌وه پێشوازی له سه‌ركرده‌كانمان بكه‌ن، به‌ڵام خواستمان ئه‌وه‌یه وه‌كوو فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ببه‌ینه ئاستێكی به‌رزتر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٣