شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە
رۆژی دووشەممە، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.سامی جەلال، راوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ و عەبدوڵا عەبدولقادر، جێگری بەرێوەبەری گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرفت و بەربەستەکانی بەردەم هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا و کۆمەڵێک بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بە مەبەستی باشتر کردنی ئەو هەماهەنگییانە و یەکخستنەوەی تەعریفەی گومرکی بەشێوەیەک کە لە خزمەت هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دا بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٣ی شوباتی ٢٠٢٣