شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و خالید چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە د.فواد حوسێن و محەمەد تەمیم، جێگرانی سەرۆکوەزیران و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئامادەی بوون، تاووتوێی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق کرا و شاندی هەردوولا بۆ چارەسەری کێشەکان گەیشتنە ڕێککەوتنی سەرەتایی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣