بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆدەبێتەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رێككه‌وتی ١ـی شوباتی ٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتووێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌م بڕگانە پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م، تایبەتە بە خستنەرووی به‌رنامه‌ی دانووستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، کە ئەمەش لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەخرێتەڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م تایبەت دەبێت بە خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و لە بڕگه‌ی کۆتاییشدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١ـی شوباتی ٢٠٢٣