زەوى بۆ ١٥ پڕۆژەى پیشەسازی لە هەولێر دابین دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەى لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە زەوی بۆ ١٥ پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند کە داوای زەوییان کردبوو دابین بکرێت.
ئامانج لە دابینکردنی ئەو زەوییانە پەرەپێدانى زیاترە بە پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى دەستى کار و ڕێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت بۆ سەرمایە گوزارى لە هەولێری پایتەخت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣