نزیکەی ٣٦٢ هەزار خێزان لە پڕۆسەی وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون
پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.
تاکوو ئێستا ٧٢ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.
پڕۆسەى دابەشکارییەکەش بەم شێوەیە بووە
لە پارێزگاى هەولێر ٣١ ملیۆن و ٥٠٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر دابەش کراوە و ١٥٧ هەزار و ٥٣٨ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى سلێمانی ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر دابەش کراوە و ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى دهۆک ١٥ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٨٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٧٩ هەزار و ٩٣٤ خێزان لێی سوودمەند بوون.
لە پارێزگاى هەڵەبجەش ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر دابەش کراوە و ٣ هەزار و ١٩٥ خێزان لێی سوودمەند بوون، بەوەش کۆى گشتیی نەوتی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستاندا ٧٢ ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٣٤٨ لیتر بووە و ٣٦١ هەزار و ١٥٦ کەس لێی سوودمەند بوون.
پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣