Skip to the content

ژمارەیەک کوڕ و کچی بێسەرپەرشت دادەمەزرێنرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەپێی بڕیارێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو مێردمناڵە بێسەرپەرستانەی کە لە سێ ساڵی ڕابردودا تەمەنیان گەیشتۆتە سەرو ١٨ ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی دادەمەزرێنرێن.
هەر بەپێی بڕیارەکە مووچەی ئەو گرێبەستانە لەسەر میلاکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەبێت و پێوستە ئەو لە هیچ دامودەزگایەکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەیان نەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣