Skip to the content

حکومەتی هەرێم لاوانی بێسەرپەرشتی خانەکان دادەمەزرێنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵانەی کە لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و ١٨ ساڵیان تەواو کردووە، لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن و لە هەمان کاتدا لەو یەکە نیشتەجێبوونانەش کە دروست دەکرێن بە بێ بەرامبەر یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکرێت."
کوێستان محەمەد، بە پێگەی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە نووسراومان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كرد، بڕیاری دەرکرد ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن، بۆ ئایندە یەکەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت. هەروەها کە ١٨ ساڵ تەواو دەکەن، بۆ ئەوەی بژێوییان هەبێت، چونکە بە تەنیا یەکەی نیشتەجێبوون دادی ئەوەیان نادات کە بژێویان هەبێت، بۆیە بڕیاری داوە هەموو ساڵێک کە منداڵەکان ١٨ ساڵ تەواو دەکەن، لە خانەکان دابمەزرێن.''
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: ''بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێمە ناوەکانمان ئاراستە کردووە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو هەمووی دامەزراون.''
کوێستان محەمەد ڕاشیگەیاند: ''ئەم بڕیارە بەردەوامی هەیە، بۆ ساڵێکی دیکەش لە خانەکان ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن دادەمەزرێن، دوو ساڵی دیکە و سێ ساڵی دیکە ئەمە بەردەوامی دەبێت. واتە ئێمە توانیومانە منداڵەکان یەکەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین بکەین و کاریشیان هەبێت کە دابمەزرێن لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.''
بەپێی پەیڕەوی خانەكان، ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەكەن، دەبێت خانەكان بەجێبهێڵن. بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە بەهۆی ئەوەی کە خێزانیان نەبووە و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نەبووە، تووشی کێشە و تەنانەت تووشی تاوانیش بوون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەوڵیداوە لە ڕێگەی کەسانی خێرخوازەوە ڕێگری لەوە بكات ئەو منداڵانە بکەونە سەر شەقام، بەڵام ئەوە نەبووەتە چارەسەر و بنبڕکردنی ئەو کێشانە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: ''كاتێك ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاری لەسەر درا، بە نووسراوێكی فەرمی داوامان لە سەرۆكی حكومەت كرد بەشێك بۆ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابین بكات بە بێ بەرامبەر، ئەوەی بۆ ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەكەن، تا دەبن بە ٢٤ ساڵ و خاوەنی كار و ماڵی خۆیان، دوای ئەوانیش دەدرێت بەو منداڵانەی تر کە دوای ئەوان ١٨ ساڵ تەواو دەكەن، لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ژنان ڕووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە، لەكاتێكدا كێشەكانیان یەكلایی بووەتەوە، بەڵام كەسوكارەكانیان وەریانناگرنەوە و هەندێكیان منداڵیشیان لەگەڵە؛ هەوڵ دەدەین لەهەمان كاتدا كاریشیان بۆ بدۆزینەوە.''
کوێستان محەمەد، ئاماژەشی بەوەدا کە دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەت بڕیارەكەی پەسەند كرد، ئەوان سەردانی دەستەی وەبەرهێنان دەکەن بۆ دانانی میكانیزمێک و چۆنیەتیی دابەشكردن و دیاریکردنی ژمارەی شوقەكان بۆ منداڵ و ئافرەتەکان و گوتیشی: ''دوای تەواوبوونی یەكەكانیش داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكەین، دڵنیاشم ئەو داواكارییەش جێبەجێ دەكات، بۆ دانانی ناو ماڵ بۆ ئەوەی بەخواستی منداڵەكان بێت.''
کوێستان محەمەد ئاماژەشی بەوە کرد "لە ئێستادا لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ داواكارییەكانی هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران، بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستیان بە شەڵتەری كاتی و خانەی بەساڵاچووان و منداڵان هەبێت، بۆیان دابمەزرێنین."
بە گوتەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەم كابینەیەدا خانەكانی پارێزگای هەولێر، دهۆك و سلێمانی هەموویان نۆژەن كراونەتەوە و پێداویستییەكانیشیان بۆ دابین کراوە. لە شاری سلێمانیش خێرخوازێك خانەیەكی منداڵانی بۆ هەموو تەمەنەكان دروست كردووە و لە سیتەك، خانەیەكی بەساڵاچووان و لە هەولێریش خانەیەكی بەساڵاچووانی بۆ دروست کردوون.

سوودمه‌ندانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ خانه‌كان


هه‌ولێر

 

خانه‌

ڕه‌گه‌ز

 

كۆى گشتى

نێر

مــێ

خانه‌ی كوڕان 5- 10 ساڵ

17

-----

17

خانه‌ی كوڕان 10-15 ساڵ

6

-----

6

خانه‌ی كوڕان سه‌روو 15 ساڵ

4

-----

4

خانه‌ی كچان

-----

21

21

خانه‌ی به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌

22

12

34

كۆی گشتی

76

53

129

 

سلێمانی   

 

خانه‌

ڕه‌گه‌ز

 

كۆى گشتى

نێر

مــێ

خانه‌ی كچان

-----

17

17

خانه‌ی كوڕان 5-12 ساڵ

17

-----

17

خانه‌ی كوڕان 12-18

12

-----

12

خانه‌ی ساوایان

7

4

11

خانه‌ی بابان

8

-----

8

خانه‌ی به‌ساڵاچووان

31

16

47

خانه‌ی په‌ككه‌وته

19

9

28

كۆى گشتى

94

46

140

   

سوودمه‌ندان له‌ خانه‌كانی دهۆك

 

خانه‌

ڕه‌گه‌ز

 

كۆى گشتى

نێر

مــێ

خانه‌ی كوڕان   0 بۆ 4 ساڵ

3

3

6

خانه‌ی كوڕانی سه‌روو 4 ساڵ

64

-----

64

خانه‌ی كچان

-----

76

76

خانه‌ی به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وته‌

13

11

24

مالا جڤین

14

10

24

كۆى گشتى

94

100

194

 

سوودمه‌ندانی خانه‌كانی گه‌رمیان

 

خانه‌

ڕه‌گه‌ز

 

كۆى گشتى

نێر

مــێ

خانه‌ی به‌ساڵاچووانی حاجی ئاهو ( ئه‌هلی ) منداڵی بێسه‌رپه‌رشت

8

3

11

خانه‌ی به‌ساڵاچووانی حاجی ئاهو  ( ئه‌هلی)

10

1

11

كۆى گشتى

18

4

22    

 

سوودمه‌ندان له‌ خانه‌كان به‌پێی شاره‌كان

شوێن

ڕه‌گه‌ز

كۆى گشتى

نێر

مــێ

هه‌ولێر

76

53

129

سلێمانی

94

46

140

دهۆك

94

100

194

گه‌رمیان

18

4

22

كۆی گشتی

282

203

485

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣