ساڵى ٢٠٢٢ ساڵى وەبەرهێنان بوو لە سلێمانى
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ١٥ى کانوونى دووەمی ٢٠٢٣، پەیامێکى بڵاو کردەوە و ئاماژەى بەوە کرد: "بە یەکسانی سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو هاووڵاتییانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان".
بەپێی داتا و زانیارییە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش، خزمەتكردن و وەبەرهێنانی حكومەت بەشێوەیەكی یەكسان و بەپێی تایبەتمەندیی ناوچە جیاجیاكان دابەشكراوە كە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە.
بەپێى ئامارى دەستەى وەبەرهێنان، لە ماوەى ١٣ ساڵدا (واتە لە ساڵى ٢٠٠٦ تا ٢٠١٨)، ٨٠٠ پرۆژە بە سەرمایەى ٥١ ملیار و ٢١٩ ملیۆن و ٩٧٣ هەزار و ٧٠٣ دۆلار پەسەند و جێبەجێ کراون. ڕێژەى ١٣ ساڵی پێش کابینەى نۆیەم بۆ وەبەرهێنان (٧٧.٠٤%) بووە کە ٤٥ پڕۆژەیان بە سەرمایەى ١٠ ملیار و ٥٨ ملیۆن و ٩١٣ هەزار و ٩٧٩ دۆلار بووە کە (١٥.٣%)ی وەبەرهێنانى بیانى بووە، ١,٠٢٢ پڕۆژە بە سەرمایەى ٥٤ ملیار دۆلار و ٧٥١ ملیۆن و ٨٣ هەزار ٣٢٤ دۆلار بووە کە دەکاتە (٨٢.٣٤%)ی وەبەرهێنانى ناوخۆیی بووە و ٢٩ پڕۆژەشیان بە سەرمایەى ملیارێك و ٦٨٤ ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٤٦٥ دۆلار بووە کە دەکاتە (٢.٥٣%) وەبەرهێنانى هاوبەش بووە.
پارێزگاکانیش بەم شێوەیە وەبەرهێنانەکەیان بەسەردا دابەش کراوە:
- پارێزگاى هەولێر: ٤٨١ پڕۆژە بە سەرمایەى ٤١ ملیار و ١٢٧ ملیۆن و ١٩ هەزار و ٥٢٣ دۆلار کە دەکاتە (٦١.٨٥%).
- پارێزگاى دهۆک: ٢٥٥ پڕۆژە بە سەرمایەى ٥ ملیار دۆلار و ٧١١ ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ٣ دۆلار بووە کە دەکاتە (٨.٥٩%).
- ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ: ٣٦ پڕۆژە بە سەرمایەى ٨٦٤ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٦٤٣ دۆلار کە دەکاتە (١.٣٠%).
- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: ١١ پڕۆژە بە سەرمایەى ٢٢٤ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٤٢ دۆلار کە دەکاتە (٠.٣٤%).
بەمەش پارێزگاکانى هەڵەبجە و سلێمانى و هەردوو ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەرین، لە ١٣ ساڵى ئەو ١٧ ساڵە (بەدەر لە کابینەى نۆیەم)، ٣١٣ پڕۆژەیان بۆ تەرخان کراوە بە سەرمایەى ١٨ ملیار و ٥٦٦ ملیۆن و ٧٦٢ هەزار و ٥٥٧ دۆلار کە دەکاتە (٢٧.٩٢%).
هەر بەپێى ئەو ئامارەى لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەم (واتە ساڵى ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣)، ٢٩٦ پڕۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەى ١٥ ملیار و ٢٧٤ ملیۆن و ١٧٣ هەزار و ٦٤ دۆلار پەسەند و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە کە ٨٩ پڕۆژەیان بە سەرمایەى ٢ ملیار و ١٣٥ ملیۆن و ٤١٨ هەزار و ٨١٩ دۆلار دەکەوێتە ساڵى ٢٠٢٢ کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراون:
- پارێزگاى هەولێر: ٣٩ پڕۆژە بە سەرمایەى ٨٥٤ ملیۆن و ٩٦٨ هەزار و ٦١٨ دۆلار کە دەکاتە (٤٠.٠٤%).
- پارێزگاى سلێمانى: ٣١ پڕۆژە بە سەرمایەی ملیارێك و ١٣٨ ملیۆن و ٣٣٢ هەزار و ٤٤١ دۆلار کە دەکاتە (٥٣.٣١%).
- پارێزگاى هەڵەبجە: ١ پڕۆژە بە سەرمایەى ٢١ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ١٦٧ دۆلار کە دەکاتە (١.٠١%).
- پارێزگاى دهۆک: ١٢ پڕۆژە بە سەرمایەى ٤٦ ملیۆن و ٦٥ هەزار و ١٠٢ دۆلار کە دەکاتە (٢.١٦%).
- ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: ٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦٠ ملیۆن و ٤٩١ هەزار و ٨٧٤ دۆلار کە دەکاتە (٢.٨٣%).
- ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین: ٣ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥ ملیۆن و ٣٩٣ هەزار و ٦١٧ دۆلار کە دەکاتە (٠.٢٥%).
- ئیدارەى سەربەخۆى سۆران: ١ پڕۆژە بە سەرمایەى ٨ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلار کە دەکاتە (٠.٤١%).
لە ٨٩ پڕۆژە پەسەندکراوەکەى ساڵى ڕابردوو، ٣٧ پڕۆژەیان دەکەوێتە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین و زۆرترین سەرمایەشیان بۆ دابین کراوە، کە ملیارێك و ٢٢٥ ملیۆن و ٧٣٥ هەزار و ٩٩ دۆلارە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە (٥٧.٤%)ـى کۆى پارەى تەرخانکراوى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە ساڵى ٢٠٢٢ و ٥٢ پڕۆژە بە سەرمایەى ٩٠٩ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٧٢٠ دۆلار کە (٤٢.٩٦%) دەکەوێتە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران.
ئەمەش لە چوارچێوەى سوێندخواردنى سەرۆکى حکومەت بوو کە لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەى نۆیەم و لەبەردەم پەرلەمانتارانى هەرێمى کوردستان خواردى لەوەى "کار بکەن بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی کیانی دەستووریی هەرێم و گەیاندنى خزمەتگوزارى بە شار و شارۆچکەکان بێ جیاوازى."
بۆ بينينى ڕاپۆرتى ڤيديۆيى، سهردانى ئهم لينكهى خوارهوه بكه: