Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی دوو ملیار دینار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان  (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی یەک ملیار و 985 ملیۆن دیناردا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیك شاری هەولێر. ئەم گوژمەیە بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بوودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

ڕێگریكردن لە لافاو و كەمكردنەوەی زیانەكانی لە شارە جیاجیاكانی كوردستاندا یەكێكە لە كارە سەرەكییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر.