پرۆژەی بە جووتسایدکردنی جادەی سپیلك – خەلیفان، لە جێبەجێ کردندایە
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- پرۆژەی جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، بەدرێژایی ٨،٥ كیلۆمەتر بە گوژمەی ٦٤ ملیار و ٢٣٤ ملیۆن و ٣٦٥ هەزار دینار لە بواری جێبەجێکردن دایە.
ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن ئەندازیارانی ناوخۆوە جێبەجێ دەكرێت.
جووتسایدی جادەی سپیلك – خەلیفان، پێکدێت لە دوو ئەندەرپاس، کە ئەندەر پاسی یەكەم لەسەر رێگای بارزان – سپیلك – خەلیفان و ئەندەرپاسی دووەم لەسەر رێگای دۆڵی ئالانە – خەلیفان – سپیلك درووستدەكرێت.
ئەم پرۆژەیە بە درێژایی ٨،٥ كیلۆمەتر، بە شێوەی دووسایدی بۆهاتن و دوو سایدی رۆیشتن جێبەجێ دەکرێت و لە ١٩ی ئەیلوولی٢٠٢٢، دەستیپێكردووە و ماوەی تەواو كردنی ٦٠٠ رۆژە.
كۆمپانیای جێبەجێكار لەهەوڵدایە كەمتر لەو ماوەیە پرۆژەكە تەواو بکات و لە ئێستاشدا نزیكەی ٢٠%ـی کارەکانی تەواوكراوە، كە بەتەواوكردنیشی قەرەباڵغی لەسەر جادە و رێگاكە كەم دەبێتەوە و کارئاسانی تەواویش بۆ خەڵكی ناوچەكە و دەوروبەری دەکات بۆ ئەوەی بە تێچوویەكی كەمتر بەو رێگایانەدا هاتووچۆ بكەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣