Skip to the content

کوێستان محەمەد: هەر منداڵێکی بێسەرپەرشتی خانەکان ١٨ ساڵ تەواو بکات دایدەمەزرێنین

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو منداڵانەی کە لە خانەی بێسەرپەرشتاندان و ١٨ ساڵیان تەواو کردووە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن.

کوێستان محەمەد، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند:''ئێمە نووسراومان کرد بۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەرکرد کە ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئاییندە یەکەی نیشتەجێبوونیان پێ بدرێت. هەروەها کە ١٨ ساڵ تەواو دەکەن بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان هەبێت، چونکە بە تەنیا یەکەی نیشتەجێبوون دادی ئەوەیان نادات کە بژێوی ژیانی هەبێت، بۆیە بڕیاری داوە هەموو ساڵێک کە منداڵەکان ١٨ ساڵ تەواو دەکەن، لە خانەکان دامبەزرێن.''
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەشڵێت:''بەپێی بڕیارەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێمە ناوەکانمان ئاراستە کردووە، منداڵانی سێ ساڵی پێشوو هەمووی دامەزراون.''
کوێستان محەمەد راشیگەیاند:''ئەم بڕیارە بەردەوامی هەیە بۆ ساڵێکی دیکەش لە خانەکان ئەو منداڵانەی ١٨ ساڵ تەواو دەکەن دادەمەزرێن، دوو ساڵی دیکە و سێ ساڵی دیکە ئەمە بەردەوامی دەبێت. واتە ئێمە توانیومانە منداڵەکان یەکەی نیشتەجێبوونیشیان بۆ دابین بکەین و کاریشیان هەبێت کە دابمەزرێن لەوە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیاشیان هەبێت.''

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣