Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن

بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێنرێن .