Skip to the content

ڕۆژی پشووى فەرمی بە بۆنەى سەرى ساڵی کۆچییەوە دیاری دەکرێت

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا بەهۆى سەرى ساڵی کۆچییەوە، ڕۆژێک دەبێتە پشووى فەرمی.

بۆ ئەم مەبەستە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای خۆرئاوابوون، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕۆژی یەکی موحەڕەمی سەری ساڵی کۆچی دەستنیشان دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری