زیاتر لە 1.4 ملیار دینار بۆ داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای سلێمانی تەرخان كرا
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی و فەراھەمکردنی ژینگەیەكی پاک و تەندروست و پاک ڕاگرتنی سیمای تەواوی ناوچەكانی هەرێمەكەمان، بە فەرمانی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی ملیارێك و ٤٨٦ ملیۆن و ٦٤١ هەزار و ٢٠٧ دینار، بەمەبەستی خاوێنکردنەوە، کۆکردنەوە، گواستنەوە و داپۆشینی خاشاکی ٦ زۆنی سنوری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
ئەم گوژمەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەکرێت.