کابینەى پرۆژە ستراتیجییەکان؛ حکومەت لە چوار ساڵدا 3 هەزار و 359 پرۆژەى لە کوردستان جێبەجێ کردووە
کابینەى نۆیەم کابینەى جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیجییەکان بووە، چونکە لە چوار ساڵی ڕابردوودا، لەسەر بنەماى حوکمڕانیی باش و پێهەستانی کارایانەى حکومەت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، توانیویەتی بە هەزاران پڕۆژە لە پارێزگا و ئیدارە و شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان جێبەجێ بکات؛ لەم ڕاپۆرتەدا، وردەکاریی ئەم پرۆژانە و بوارەکانیان خراوەتە ڕوو.
پڕۆژەکان هەموو کوردستانیان گرتووەتەوە
حکومەتی هەرێم، لەسەر بنەماى گشتگیریی پرۆژەکان و لەخۆگرتنی هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پرۆژەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، چونکە ڕوانگەى وا بووە، ئەمە بنەمایەکی سەرەکیی حوکمڕانییەکی زانستی و نیشتمانییە. لەو سۆنگەوە ٣ هەزار و ٣٥٩ پڕۆژەى جیاجیاى بە گوژمەى ١٢ تریلیۆن و ٨٣٨ ملیار و ٦٠٧ ملیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردووە. ئەمەش هەموو بوارە گرنگەکانی گرتووەتەوە؛ لە بوارى ڕێگە و گواستنەوەدا ٩٩٧ پڕۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٦٧٥ پڕۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٤٣٩ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٤٢٧ پرۆژە، بواری پەروەردە ٢٦١ پرۆژە، كشتوكاڵ ١٩٠ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ١٢٠ پرۆژە، تەندروستی ٨٣ پرۆژە، گەشتوگوزار ٦٣ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٣٩ پرۆژە، سێكتەری جۆراوجۆری دیکە ٦٥ پرۆژە بوون.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاى هەولێر
پارێزگای هەولێر، بە هەمو قەزا و ناحییەکانی، لە ماوەى چوار ساڵی ڕابردوودا، ١١٠٤ پرۆژەی بە گوژمەی ٤ تریلیۆن و ٩٨٣ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن دینار لە بوارى جیاجیا تێدا جێبەجێ کراون؛ لە بوارى ڕێگەوبان ٣١٦ پرۆژە و لە بوارى کارەبا و وزە ٢٣٧ پرۆژە، لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ ١٨٠ پرۆژە، لە بوارى ژێرخان ١٣٨ پرۆژە، لە بوارى پەروەردە ٦٧ پرۆژە، کشتوکاڵ ٦٨ پرۆژە، کۆمەڵگەی مەدەنی ٢٩ پرۆژە، تەندروستی ١٤ پرۆژە، بانک و دارایی ٧ پرۆژە، پەیوەندی ٤ پرۆژە، پیشەسازی و کانزا ٣ پرۆژە و بوارى دیکەی جۆراوجۆر ١٢ پرۆژە جێبەجێ کراون.
لە سلێمانی ٦٤٤ پرۆژە جێبەجێ کراوە
پارێزگاى سلێمانی یەکێکە لەو پارێزگایەى کە کابینەى نۆیەم گرنگییەکی بەرچاوى لەڕووی پڕۆژەکانەوە پێ داوە، لەو چوارچێوەیەدا ٦٤٤ پرۆژە بە گوژمەی ٢ تریلیۆن و ٨٣٩ ملیار و ٣٤٩ ملیۆن دینار لە زۆربەى بوارەکاندا جێبەجێ کراون؛ لە بوارى ئاو و ئاوەڕۆدا ١٥٥ پرۆژە، ڕێگەوبان ١٣١ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٩٤ پرۆژە، پەروەردە ٧٧ پرۆژە، کشتوکاڵ ٤٢ پرۆژە، حکومەت و کۆمەڵگەی مەدەنی ٣٩ پرۆژە، کارەبا و وزە ٣٧ پرۆژە، تەندروستی ٣٤ پرۆژە، بانک و دارایی ١٢ پرۆژە، گەشتوگوزار ٩ پرۆژە و لە بوارى دیکە ١٤ پرۆژە جێبەجێ کراون.
پرۆژەکانی پارێزگای دهۆک
سنوورى پارێزگاى دهۆک لەو چوار ساڵەى حکومەتدا، ٦١٧ پرۆژەى بە گوژمەی ٢ ترلیۆن و ٢١٠ ملیار و ٦٩٦ ملیۆن دینار بۆ کراوە، پڕۆژەکانیش: ڕێگە و گواستنەوە ٢١٢ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ١٣٣ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٦٦ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٧٥ پرۆژە، پەروەردە ٤٢ پرۆژە، كشتوكاڵ ٣٧ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ١٩ پرۆژە، تەندروستی ١٤ پرۆژە، گەشتوگوزار ١٠ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٦ پرۆژە، بواری دیکە ٤ پرۆژە بوونە.
هەڵەبجە بە ١١٣ پرۆژە ئامانجی خزمەتەکانی کابینەى نۆیەم بووە
لە پارێزگاى هەڵەبجەدا، ١١٣ پرۆژە بە گوژمەی ٣١٩ ملیار و ٨٤٣ ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە ٤٦ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ١٥ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ١٤ پرۆژە، پەروەردە ١٣ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٨ پرۆژە، تەندروستی ٤ پرۆژە، كشتوكاڵ ٤ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٣ پرۆژە، گەشتوگوزار ٣ پرۆژە، بوارى دیکە ٢ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی یەک پرۆژە جێبەجێ کراون.
ئیدارەى گەرمیان ١٦٠ پرۆژەى تێدا جێبەجێ کراوە
ئیدارەى گەرمیان ١٦٠ پرۆژەى بە گوژمەى ٦٠٤ ملیار و ٧١٢ ملیۆن دینار تێدا جێبەجێ کراوە؛ پرۆژەى ئاو و ئاوەڕۆكان ٣٥ پرۆژە، ڕێگە و گواستنەوە ٢٨ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٢٣ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٢٢ پرۆژە، پەروەردە ١٨ پرۆژە، كشتوكاڵ ١١ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٧ پرۆژە، تەندروستی ٥ پرۆژە، گەشتوگوزار ٥ پرۆژە، پیشەسازی و سەرچاوەكانی كانزا ٢ پرۆژە، بواری دیکە ٣ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ١ پرۆژە.
٢٠٠ پرۆژە لە سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین جێبەجێ کراون
لە سنوورى ڕانیە و ئیدارەى ڕاپەڕین، ٢٠٠ پرۆژە بە گوژمەی ٤٤٥ ملیار و ٦٣٥ ملیۆن دینار جێبەجێ کراون؛ پرۆژەکانی ڕێگە و گواستنەوە ٥٥ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٤٧ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٢٦ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٢٢ پرۆژە، پەروەردە ١٨ پرۆژە، كشتوكاڵ ١٣ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٧ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٣ پرۆژە، تەندروستی ٣ پرۆژە، بوارى دیکە ٣ پرۆژە، گەشتوگوزار ٢ پرۆژە.
ئیدارەى سۆران ٣٣٨ پرۆژەى تێدا کراوە
لە ئیدارەى سۆران، کابینەى نۆیەم، ٣٣٨ پرۆژەی بە گوژمەی ٤٦٠ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دینار، جێبەجێ کردووە؛ لە بوارى ڕێگە و گواستنەوە ١٦٢ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٧١ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ٣١ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ٣١ پرۆژە، پەروەردە ٢٥ پرۆژە، كشتوكاڵ ٤ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٥ پرۆژە، تەندروستی ٥ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٤ پرۆژە، گەشتوگوزار ٢ پرۆژە و بوارى دیکە ٣ پرۆژە کراون.
ئیدارەى زاخۆ ١٣٨ پرۆژەى تێدا جێبەجێ کراوە
لە ئیدارەى زاخۆش، بە گوژمەی ٣٩٤ ملیار و ٢٩٨ ملیۆن دینار، ١٣٨ پرۆژە لە بوارى جیاجیا جێبەجێ کراون؛ ڕێگە و گواستنەوە ٤١ پرۆژە، ئاو و ئاوەڕۆكان ٣٦ پرۆژە، ژێرخان و خزمەتگوزاری ١٨ پرۆژە، بەكارهێنان و بەرهەمهێنانی وزە ١٥ پرۆژە، كشتوكاڵ ٨ پرۆژە، پەروەردە ٦ پرۆژە، بانك و خزمەتگوزارییەكانی دارایی ٤ پرۆژە، حكومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی ٤ پرۆژە، بوارى دیکە ٣ پرۆژە، تەندروستی ٢ پرۆژە، گەشتوگوزار ١ پرۆژە جێبەجێ کراون.
هەر لە چوارچێوەى پرۆژەکاندا، ٢٥ پرۆژە لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا، لەو ناوچە و دەڤەرانەدا جێەبەجێ کراون کە کەوتوونەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمی کوردستان.
پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەى نۆیەمدا، بەشێکی زۆریان تەواو بوونە و بەشێکی زۆریشیان تاکوو ئێستا کاریان تێدا دەکرێت و تەواو دەکرێن، بەردەوامیش پرۆژە و کارى نوێ دەست پێ دەکات و بەردەوامییان پێ دەدرێت، ئەمەش لە پێناو بەجێهێنانی ئەو کارنامەیەى کابینەى نۆیەم لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری