Skip to the content

نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ نۆژەن دەکرێتەوە

لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، ڕەزامەندیی درا لەسەر نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.

ئەو گوژمەیە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاپەرین کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری