Skip to the content

وەزارەتی ناوخۆ ٤٨ بنکەی نوێی بۆ تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت کردەوە

بە مەبەستی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و بۆ ئەوەی تا ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣ چەکەکانیان تۆمار بکەن، سەرەڕای بەردەوامیی کارەکانی ٤٢ بنکەکەی پێشوو، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ٤٨ بنکەی نوێی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەتی لە هەرێمی كوردستان کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە زووترین کات سەردانی یەکێک لەم بنکانە بکەن، کە بۆ تۆمارکردنی چەک کراونەتەوە و چەکەکانتان بێبەرانبەر تۆمار بکەن.
لە کاتی تۆمارکردنی چەکدا، چەکەکە لەگەڵ فۆرمێکی تۆمارەکە بە خاوەنەکەی دەدرێتەوە، دواتر بەو فۆرمە هاووڵاتییان ئەگەر پێویستییان بێت، دەتوانن داوای مۆڵەتی چەکهەڵگرتن بكەن یان دەتوانێت بەو فۆرمە چەکەکەی بفرۆشێت لە کۆمەڵگەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک، کە لە ئایندەدا بە چاودێریی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری