Skip to the content

کەشوهەواى ڕۆژانى جەژنى قوربان؛ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و دەڵێت، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێش جەژن بەرزتر دەبنەوە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکامی گەرما کەمتر بەرز دەبنەوە.

ڕۆژى پێنج شەممە کە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەى گەرمى پێشبینیکراویش بە یەک پلە بەرز دەبێتەوە لە سەرجەم ناوچەکان.

سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەکاتە ڕۆژی هەینی، جگە لەوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات بەراورد بە پلەکانى گەرمای ڕۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە پێشبینی نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری