Skip to the content

یەکەمين بەرزەپرد لە کەلار دروست دەکرێت

بۆ یەکەمجارە بەرزەپردێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دروست دەکرێت، "درێژییەکەی ٨٢٥ مەترە و تێچووەکەی سێ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلارە".
بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی قەزای کەلار و ناحیەی ڕزگاری، پڕۆژەکەش لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلارەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار، بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری قسەی کردووە و دەڵێت: "بە تەواوبوونی بەرزەپردەکە، ئاستەنگى هاتووچۆى ھەردوو ڕێگەی قەزای کەلار- ناحیەی ڕزگاری و شەقامی پشتێنەیی کەلار، چارەسەر دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی ٧٠٪ـی پڕۆژەکە تەواو بووە و کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەردەوامە.
ئەو بەڕێوەبەرە لەبارەی کاریگەریی بەرزەپردەکەوە گوتی: "زۆرترین ئۆتۆمبێل دەتوانن بەرزەپردی ڕێگاکە بەکار بێنن و جەنجاڵیی هاتووچۆی ڕێگاکەش کەم دەکاتەوە".
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەموو شار و شارۆچکەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری