Skip to the content

لێزمەباران لە سلێمانی و دەربەندیخان و پێنجوێن و هەڵەبجە دەبارێت

ئێوارەى سبەى چوارشەممە، ٨ى ئادارى ٢٠٢٣، نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور ڕوو لە بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکووک دەکات؛ کاریگەریى ئەو شەپۆلە لە بەرەبەیانىی ڕۆژى پێنجشەممە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ناوەندی پارێزگاى سلێمانى، بەرزنجە، دەربەندیخان، پێنجوێن، قەرەداغ، ناوەندی هەڵەبجە، دەردەکەوێت و لێزمەبارانى بەردەوام و تەرزەى تاوناتاو و هەورەتریشقە ڕوودەدەن. بەو هۆیەشەوە، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لە کاتى داباریندا دەبێت.
کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لاواز دەبێت و شەپۆلەکەش لە دواینیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە کۆتایى دێت.